دێربی میلانۆ

له‌لایه‌ن: - جوانە محەمەد جوانە محەمەد - به‌روار: 2023-10-27-21:14:00 - کۆدی بابەت: 11538
دێربی میلانۆ

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

دێربی میلانۆ (بە ئینگلیزی: Derby di milano، بە عەرەبی: دیربي میلانو)، دێربی میلانۆ بە ئەفسانەیەک ناودەبرێت کە بۆ ماوەی زیاتر لە ٢٠٠ ساڵە ئەنجامدەدرێت، ئەم یارییە لە نێوان دوو یانەدا ئەنجام دەدرێت کە بریتین لە ئەی سی میلان لە بەرانبەر ئینتەر میلان، کەسایەتییەکان دەگۆڕێت و سیناریۆکە پەرەدەسێنێت بەڵام دیکۆرەکە هەمان شتە، لە یاریگای سان سیرۆدا ئەنجام دەدرێت کە هەندێکجار بە شانۆی سکالای تۆپی پێ ناودەبرێت.

هەموو جارەکان هاندەرەکان هەمان ڕەنگ جل دەپۆشن، هاندەرانی ئەی سی میلان ڕەنگی سوور و سپی لەبەردەکەن، لە کاتێکدا هاندەرەکانی یانەی بەرانبەر واتە ئینتەر میلان ڕەنگی ڕەش و شین لەبەردەکەن، بەو شێوەیە هەموو جارێک هەمان ئەو ڕەنگانە تەواوی یاریگاکە دادەپۆشن، مارکۆ ماتیرازی کە یاریزانی یانەی ئینتەر میلانە وتوویەتی "بردنەوە لە یانەی بەرانبەر واتای شکستپێهێنانی دژمنی مێژوویتە لەگەڵ دڵخۆشکردنی هاندەران، کە ئەمەش جوانترین شتە لە جیهاندا و هەستێکی زۆر بەنرخە".

دامەزراندنی یانەکان

یانەی ئەی سی میلان لە ساڵی ١٨٩٩ دامەزراوە و تەنها دوای ٩ مانگ یانەی ئینتەر میلانیش دامەزرا، لە سەرەتادا یاریزانەکانی یانەی ئینتەر میلان لە چینی بۆرجوازی بوون یاخود چینی دەوڵەمەندەکان، لە کاتێکدا یاریزانەکانی یانەی ئەی سی میلان لە چینی کرێکارانبوون، هاندەرەکانی ئەی سی میلان نازناوی (دەرنەفیسیان) هەبووە، چونکە زۆرینەیان ئەندازیاربوون، بەڵام هاندەرەکانی ئینتەر میلان نازناوی (دەم گەورەکانیان) هەیە.

شەستەکانی سەدەی ڕابردوو بریتیبوون لە ساڵەکانی گەشەی ئابووری شاری میلان، کە چەندین یاریزان لە بەڕازیلەوە دەهاتن و هەردوو یانەکە هەوڵیاندەدا و ڕاهێنانی سەرەتایی فێردەبوون و ئەنجامیاندەدا، شێوازی نوێیان دادەهێنا و خەڵکی دەستیانکرد بەگەڕان بەدوای تۆپی پێی نوێ، لە ماوەی ١٠ ساڵدا شاری میلان بوو بە براوەی چوار پاڵەوانێتی ئەورووپا، دووانیان لەلایەن یانەی ئەی سی میلانەوە بەدەستهێنران و دووانەکەی تریشیان لەلایەن ئینتەر میلانەوە بوو.

کەشوهەوای یارییەکە

یاری دێربی وەک شانۆگەرییەکی کۆمیدی ئیتاڵییەکانە، کە تێیدا خەڵک و هاندەران شەڕ و ئاژاوە بە یەکتری دەگێڕن، گرەو دەکەن، لەبری قسەکردن هاوار دەکەن، هەندێکیان بە خۆفرۆش ئەوانی تر ناودەبەن، هەندێکی تریان تۆمەتی خیانەت دەخەنە پاڵ ئەوانی تر، لە دوای ئەم هەمووە شتە هاندەران دەچنە ناو یاریگاکەوە، پاشان یاریزانەکانی هەردوو جەمسەری شارەکە دێنە یاریگا و دێربییەکە ئەنجامدەدەن. 


سەرچاوەکان



199 بینین