کتێبی دەوران

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2023-12-12-21:38:00 - کۆدی بابەت: 11715
کتێبی دەوران

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

دەوران (بە تورکی: Devran) یەکێکە لە کتێبەکانی کەسایەتی دیاری کورد سەڵاحەدین دەمیرتاش. دەوران دووەم بەرهەمی ئەدەبی سەڵاحەدین دەمیرتاشە. بە واتایەکی دی، دووەم بەرهەمی هەڵقوڵاوی ژیانی نێو گرتووخانەیە. دەوران لە چواردە کورتە چیرۆک پێکهاتووە و بە بەراورد بە بەرهەمەکەی پێشووتری سەحەر لایەنی تەنزی زیاترە.

پێشەکی

نووسەر لە پێشەکی کتێبەکەدا نووسیوویەتی: ئەو دوو خانەنشینکراوە دڵگەورەیەی کە تا ئێستا لە پێناوی ڕۆڵەکانیان، حەڤدە ساڵی تەمەنیان لەبەر دەرگەی گرتووخانە و دادگەکاندا بەسەر بردووە: بە پێزانینەوە باوک و دایکم..

ناسنامەی کتێب

ناوی کتێب دەوران
ناوی نووسەر سەڵاحەدین دەمیرتاش
وەرگێڕانی بۆ کوردی سەردار حەسنەخاڵی
پیاچوونەوەی وەرگێڕان کەیوان هەورامی
بابەت ئەدەبیاتی سەدەی دوازدەیەم
ژانەر کورتە چیرۆک
چاپخانە ناوەندی ڕۆشنبیری ئەدیبان
ساڵی چاپ چاپی یەکەم ٢٠١٩
ژمارەی لاپەڕە ٢١٤ لاپەڕە

شایەنی باسە کتێبەکە دوو جار وەرگێڕدراوە بۆ سەر زمانی کوردی جارێک لەلایەن فەرهاد چۆمانی لە ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەری ئەندێشە و جارێکی تریش لە لایەن سەردار حەسەنخاڵی بۆ ناوەندی ڕۆشنبیری ئەدیبان.

ناوەڕۆک

کتێبەکە بە چواردە کورتە چیرۆک کۆمەڵێک پەیامی جوان و گرنگ دەگەیەنێت و هەروەها باس لە کۆمەڵگەی ئەو کاتە دەکات. ناوەڕۆکەکانی کتێبەکە بریتین لە:

  • زەمانە دەگۆڕێت
  • کۆگە
  • نەوەکەی سوڵتان ڕەشاد
  • کۆسەڵە
  • بەرخۆدان جوانە
  • بێشکەکەی باران
  • کانە بەرد
  • مۆڵ
  • مشکی تاقیگە
  • بەرپرسی شەمەندەفەر
  • عەشق مرۆڤ دەخنکێنێت
  • شانشینەکەی باپیرم
  • ژیانێکی نوێ
  • مانەوە وەک مرۆڤ

چەند پارچە نووسینێکی نێو کتێبەکە

" سەرەتای نەوەدەکانە، تازە کۆلێژی کشتوکاڵم تەواو کردووە و هێشتا هیچ کارێکم نییە. زۆربەی کاتەکانی ڕۆژم لە ماڵەوە بە بیرکردنەوە لە  پرۆژەی کار و پلانەکانی داهاتووەوە بەسەر دەبەم. بەدەم ئاسانە، هەموو ڕۆژێک لە مێشکی خۆمدا پەنجا کار پەیدا دەکەم. دەڵێم پێویستە یەکسەر دەست بکەم بە پارە پەیداکردن. بە جۆرێک ئارەزووم بۆ دەوڵەمەندبوون بۆ درووست بووە کە ناتوانم لە شوێنی خۆم بوەستم. لە نێو هەژاریدا گەورە بووبووین، هەر بە هەژاری خوێندبوومان و زانکۆمان تەواوکردبوو. بەڵام بە گوێرەی ئەوەی هەموو شتێک کۆتاییەکی هەیە، دیارە هەژاریش کۆتاییەکی هەیە، مەگەر نا؟"
 
ئەگەر لە ژیانتاندا هیچ شتێک نەبێت کە شانازی پێوەبکەن، با لانی کەم شتێکیش نەبێت کە ببێتە مایەی شەرمەزاریتان. ئەگینا بەرگەی قورسایی ئەو بارە ناگرن و لە ژێریدا دەپڵیشێنەوە.
ئەوەتا ئەمەیان یاسایەکی فیزیایە.

سوپاسنامە 

لە کۆتایی کتێبەکەدا نووسەر سوپاسنامەیەکی نووسیووە بۆ هەموو هاوڕێ و دۆستەکانی، ئەوانەی خەمخۆری بوون و هەواڵپرسیان کردووە لە زیندانەوە هەروەها ئەو کەسانەی چوون بۆ لای بۆ گرتووخانە و لەوێدا چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئەنجامدا و بە کاتژمێر گفتوگۆیان لەگەڵ کردووە.


سەرچاوەکان



362 بینین