کۆمپانیای ئێرباس

له‌لایه‌ن: - هێدی إبراهیم هێدی إبراهیم - به‌روار: 2024-01-05-17:59:00 - کۆدی بابەت: 11816
کۆمپانیای ئێرباس

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

کۆمپانیای ئێرباس (بە عەرەبی: شرکة إیرباص، بە ئینگلیزی: The Airbus Company). کۆمەڵێک لە وڵاتانی ئەورووپا پێکەوە ئەم کۆمپانیایەیان درووست کردووە کە کار دەکەن لە بواری فڕۆکەوانی. کاری سەرەکی ئەم کۆمپانیایە دیزاین کردن و دروستکردنی فڕۆکەی بازرگانییە.

سەرەتای دروستبوونی

سەرەتای درووستبوونی ئەم کۆمپانیایە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٩٧٠ کە کۆمپانیاکانی وڵاتی فەڕەنسا و ئەڵمانیا بوون لە سەرەتا، دواتریش کۆمپانیاکانی وڵاتانی بەریتانیای مەزن و ئیسپانیا هاتنە ناوەوە. یەکەم فڕۆکە کە ئەم کۆمپانیایە درووستی کرد فڕۆکەی (airbus a 300) بوو لە ساڵی ١٩٧٤ خرایە بازاڕەوە. وەک ئاشکرایە پێشبڕکێیەکی دیار هەیە لە نێوان ئەم کۆمپانیایە و بۆینگی ئەمریکی کە تا ئێستاش بەردەوامە.

کارگێری کۆمپانیا

بارەگای سەرەکی ئەم کۆمپانیایە لە توولوزی وڵاتی فەڕەنسایە. زیاتر لە ٥٠٠٠٠ هەزار کارمەندی هەیە بە پێی ئاماری ٢٠٢٣. کارمەندەکان بە دیاریکراوی کار لەسەر فڕۆکەی ئێرباس دەکەن لە وڵاتانی فەڕەنسا و ئەڵمانیا و ئیسپانیا و بریتانیا و هەروەها چین، بەشەکەی تری کارمەندەکان لە بواری ئەندازیاری و فرۆشیاری و ڕاهێنان کردن و کارەکانی ترن لە سەرتاسەری جیهان.

ئێرباس زیاتر لە ١٥٠٠ پاڵپشتیکاری هەیە. یەک لەسەر سێی پارچە و کەرەستەکانی فڕۆکەی ئێرباس کارگە ئەمریکییەکان بەرپرسیارن تێیدا. جێگای ئاماژەیە هەموو باڵەکانی فڕۆکەی ئێرباس لە بریتانیا دروست دەکرێن و هەموو کلکێکی فڕۆکەی ئێرباس لە ئیسپانیا پاشان بە ڕێگای وشکانی یان ئاوی یان ئاسمانی دەگوازرێنەوە بۆ شوێنی سەرەکی دروستکردن کە لە فەڕەنسا و ئەڵمانیا و چین بوونیان هەیە.

گەورەترین فڕۆکەی جیهان

جێگای باسە ئەم کۆمپانیایە کە تاکو ئێستا ساڵی ٢٠٢٤ خاوەنی گەورەترین و زەبەلاحترین فڕۆکەیە لە بواری بازرگانیدا کە بۆ گواستنەوەی سەرنشین بەکاردێ ئەویش فڕۆکەی (Airbus A380-800) کە بە پاشای ئاسمان ناوی دەرکردووە.  

فڕۆکەکانی ئێرباس

بە پێی ئاماری ٢٠٢٣ی کۆمپانیای ئێرباس زیاتر لە ١٢٠٠٠ هەزار فڕۆکەی هەیە. ئەمانەش کۆمەڵێکن لە فڕۆکەکانی ئەم کۆمپانیایە.

  • Airbus A220-100
  • Airbus A220-300
  • Airbus A300-600
  • Airbus A300-600F 
  • Airbus A300B1
  • Airbus A300B2 
  • Airbus A300B4
  • Airbus A310-200
  • Airbus A310-300
  • Airbus A318
  • Airbus A318 Elite ACJ
  • Airbus A319 ACJ
  • Airbus  A319-100
  • Airbus A319 neo
  • Airbus A320 prestige
  • Airbus A320-200
  • Airbus A320 neo
  • Airbus A321
  • Airbus A321 neo Sharklet
  • Airbus A330 Corporate Jet
  • Airbus A330 MRTT
  • Airbus A330-200
  • Airbus A330-200F
  • Airbus A330-300
  • Airbus A330-800 neo
  • Airbus A330-900neo
  • Airbus A340 private jet
  • Airbus A340-200
  • Airbus A340-300
  • Airbus A340-500
  • Airbus A340-600
  • Airbus A350-1000 
  • Airbus A350-800 
  • Airbus A350-900 
  • Airbus A350-900F
  • Airbus A380 cargo
  • Airbus A380 private jet
  • Airbus A380-800 
  • Airbus A380-900
  • Airbus A400M
  • Airbus ACJ320 neo
  • Airbus Beluga
  • Airbus Beluga XL
  • EADS CASA C-295


سەرچاوەکان



225 بینین