هۆکارەکانی شێرپەنجەی کۆڵۆن

له‌لایه‌ن: - شارا نەوزاد شارا نەوزاد - به‌روار: 2024-03-13-11:43:00 - کۆدی بابەت: 12107
هۆکارەکانی شێرپەنجەی کۆڵۆن

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

هۆکارەکانی شێرپەنجەی کۆڵۆن (بە ئینگلیزی: Causes of colon cancer، بە عەرەبی: أسباب سرطان القولون) شێرپەنجەی کۆڵۆن وەک هەر نەخۆشی و حاڵەتێکی تری تەندروستی کۆمەڵێک هۆکاری هەیە.

شێرپەنجەی کۆڵۆن بریتییە لە گەشەکردنی خانەکان کە لە بەشێکی ڕیخۆڵە ئەستورەوە دەست پێدەکات و پێی دەوترێت کۆلۆن. کۆڵۆن یەکەم و درێژترین بەشی ڕیخۆڵە ئەستورەوەیە. هەروەها ڕیخۆڵە ئەستورەوە کۆتا بەشی کۆئەندامی هەرسە. کۆئەندامی هەرس ئەو خۆراکانە تێکدەشکێنێت کە جەستە بەکاری دەهێنێت. شێرپەنجەی کۆڵۆن بە شێوەیەکی ئاسایی کاریگەری لەسەر کەسانی بەتەمەن دەکات، هەرچەندە دەکرێت لە هەموو تەمەنێک ڕووبدات. بە زۆری وەک کۆمەڵەیەکی بچووک لە خانەکان دەست پێدەکات کە پێیان دەوترێت گۆشتە زیادەکان و لەناو کۆلۆندا دروست دەبێت. بە شێوەیەکی گشتی گۆشتە زیادەکان شێرپەنجەیی نین، بەڵام هەندێکیان دەتوانن ببنە شێرپەنجەی کۆلۆن بە تێپەڕبوونی کات.

زۆر جار شێرپەنجەی کۆڵۆن نیشانەی نییە لەبەر ئەم هۆکارە، پزیشکەکان پێشنیاری پشکنینی بەردەوام دەکەن بۆ گەڕان بەدوای گۆشتە زیادەکان لە کۆلۆن. دۆزینەوە و لابردنی گۆشتی زیادە یارمەتی ڕێگریکردن لە شێرپەنجەی کۆڵۆن دەدات. ئەگەر شێرپەنجەی کۆڵۆن گەشە بکات، زۆر چارەسەر دەتوانێت یارمەتی کۆنترۆڵکردنی بدات. چارەسەرەکان بریتین لە نەشتەرکاری، چارەسەری تیشکدانەوە و دەرمان، وەک چارەسەری کیمیایی، چارەسەری ئامانجکراو و چارەسەری بەرگری. شێرپەنجەی کۆڵۆن هەندێک جار پێی دەوترێت شێرپەنجەی کۆلۆن و ڕێکە. ئەم زاراوەیە شێرپەنجەی کۆلۆن و شێرپەنجەی ڕێکە تێکەڵ دەکات، کە لە ڕێکەوە دەست پێدەکات.

دیارترین هۆکارەکانی شێرپەنجەی کۆڵۆن

ئەو هۆکارانەی کە مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن زیاد دەکەن بریتین لە:

بەتەمەنبوون: شێرپەنجەی کۆڵۆن لە هەموو تەمەنێک ڕوودەدات. بەڵام زۆربەی ئەو کەسانەی شێرپەنجەی کۆڵۆنیان هەیە تەمەنیان لە سەرووی ٥٠ ساڵەوەیە. هەرچەندە ژمارەی ئەو کەسانەی تەمەنیان لە ٥٠ ساڵ کەمترە تووشی شێرپەنجەی کۆڵۆن بوون لە زیادبووندایە و پزیشکەکان نازانن هۆکارەکەی چییە.

نەتەوە ڕەشپێستەکان: ڕەشپێستەکان لە ئەمریکا مەترسی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی کۆڵۆن زیاترە لە کەسانی نەتەوەکانی تر.

مێژووی تایبەتی شێرپەنجەی کۆڵۆن یان گۆشتە زیادە: هەبوونی شێرپەنجەی کۆڵۆن یان گۆشتە زیادەی کۆلۆن مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن زیاد دەکات.

نەخۆشییەکانی هەوکردنی ڕیخۆڵە: ئەو حاڵەتانەی دەبنە هۆی ئازار هەروەها هەڵاوسانی ڕیخۆڵەکان، کە پێی دەوترێت نەخۆشییەکانی هەوکردنی ڕیخۆڵە، دەتوانێت مەترسی شێرپەنجەی کۆلۆن زیاد بکات. ئەم نەخۆشییانە بریتین لە هەوکردنی خوێناوی کۆڵۆن و نەخۆشی کرۆن.

کۆنیشانەی بۆماوەیی: هەندێک لە گۆڕانکارییەکانی دی ئێن ئەی کە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن لە خێزانەکاندا زیاد دەکەن و دەیگوازنەوە. باوترین نەخۆشی بۆماوەیی کە مەترسی شێرپەنجەی کۆلۆن زیاد دەکات، بریتییە لە نەخۆشی adenomatous polyposisی خێزانی و Lynch syndrome.

مێژووی خێزانی شێرپەنجەی کۆڵۆن: هەبوونی خزمێکی خوێنی کە شێرپەنجەی کۆڵۆنی هەیە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن زیاد دەکات. هەبوونی زیاتر لە ئەندامێکی خێزان کە شێرپەنجەی کۆڵۆن یان شێرپەنجەی ڕێکە هەیە مەترسییەکە زیاتر دەکات.

خۆراکی کەم ڕیشاڵ و چەوری بەرز: شێرپەنجەی کۆڵۆن و شێرپەنجەی ڕێکە لەوانەیە پەیوەست بن بە خۆراکی ڕۆژئاوایی ئاسایی. ئەم جۆرە خۆراکانە ڕێژەیەکی کەم لە ڕیشاڵ هەروەها چەوری و کالۆرییان زۆرە. توێژینەوەکان لەم بوارەدا ئەنجامی تێکەڵیان هەبووه. هەندێک لێکۆڵینەوە دەریخستووە مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن لەو کەسانەدا زیاد دەکات کە گۆشتی سوور و گۆشتی پرۆسەکراو دەخۆن.

وەرزش کردن بە شێوەیەکی بەردەوام: ئەو کەسانەی کە چالاک نین ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی کۆڵۆن زیاترە. ئەنجامدانی چالاکی جەستەیی بەردەوام دەتوانێت یارمەتی کەمکردنەوەی مەترسییەکە بدات.

نەخۆشی شەکرە: ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرە یان بەرگری ئەنسۆلینیان هەیە مەترسی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی کۆڵۆن زیاترە.

قەڵەوی: ئەو کەسانەی کێشیان زیادە مەترسی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی کۆڵۆن زیاترە، واتا قەڵەوی مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن زیاد دەکات

جگەرە کێشان: ئەو کەسانەی جگەرە دەکێشن مەترسی تووشبوونیان بە شێرپەنجەی کۆڵۆن زیاترە.

خواردنەوەی کحول: زۆر خواردنەوەی کحول مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن زیاد دەکات.

چارەسەری تیشکدانەوە بۆ شێرپەنجە: چارەسەری تیشکدانەوە بۆ سک بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجەی پێشوو مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆڵۆن زیاد دەکات.

چی کاتێک سەردانی پزیشک بکەیت؟

ئەگەر نیشانەی بەردەوامت تێبینی کرد کە نیگەرانت بکات، لەگەڵ پسپۆڕێکی چاودێری تەندروستی چاوپێکەوتن وەرگره. شێرپەنجەی کۆڵۆن کاتێک ڕوودەدات کە خانەکانی کۆلۆن گۆڕانکاری لە دی ئێن ئەیدا دەکەن. دی ئێن ئەیی خانەکان ئەو ڕێنماییانە دەگرێتە خۆ کە بە خانەکە دەڵێن چی بکەن. گۆڕانکارییەکان داوا لە خانەکان دەکەن کە بە خێرایی زیاد بکەن. هەروەها گۆڕانکارییەکان ڕێگە بە خانەکان دەدەن بەردەوام بن لە ژیان لە کاتێکدا خانە تەندروستەکان وەک بەشێک لە ژیانی سروشتی خۆیان دەمرن. بەمجۆرە نەمردنی خانەکان دەبێتە هۆی زۆربوونی زیاد لە پێویستی خانەکان. لەم کاتەدا خانەکان لەوانەیە بارستاییەک پێکبهێنن کە پێی دەوترێت لوو. خانەکان دەتوانن هێرش بکەن و شانەی لەشی تەندروست لەناو ببەن. لە کاتی خۆیدا، خانە زیاد لە پێویست گەشەکردووەکان دەتوانن بشکێن و بڵاوببنەوە بۆ بەشەکانی تری لەش. کاتێک شێرپەنجە بڵاودەبێتەوە، پێی دەوترێت شێرپەنجەی مێتاستاتیک.


سەرچاوەکان



162 بینین