نیوبۆی

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-03-17-23:06:00 - کۆدی بابەت: 12142
نیوبۆی

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

نیوبۆی (بە عەرەبی: نیوبوي، بە ئینگلیزی: Newboy) نیوبۆی کۆمپانیایەکی بواری بەرهەمهێنانی کەلوپەلی یاریکردنی منداڵانە، کە ساڵی ١٩٩٩ لە شاری دووبەی لە ئیماڕاتی عەرەبی دامەزراوە، ئەم کۆمپانیایە لەلایەن خێزانێکەوە بەڕێوەدەبرا. ناوبانگێکی زۆریان لە وڵاتانی عەرەبیدا هەبوو، بەتایبەتی ئەو کاتەی لەلایەن کەناڵی (سپەیستوون) بەرهەمەکانیان بە منداڵان دەناسێنرا.

زانیارییە گشتییەکان

ناو Newboy FZCO
جۆری کۆمپانیا بازرگانی سنووردار
بواری بازرگانی خواردن، یاری و کەلوپەلی منداڵان، پەڕاوگە.
بارەگای سەرەکی دوبەی - ئیماڕاتی عەرەبی.
کەسایەتییە سەرەکییەکان مەنار تارابیچی (بەڕێوەبەری جێبەجێکار) و محەمەد تارابیچی (جێگری بەڕێوەبەر)
بەرهەمەکانیان Fulla, baby habibi, fun to learn, baby´s in2 fun, sweetoon, scan2go.
ژمارەی کارمەند ١٧٠٠ کارمەند لە ساڵی ٢٠١٤.
وێبسایت www.newboy.com

مێژووی دامەزراندن

کۆمپانیای نیوبۆی ساڵی ١٩٩٩ لە دوبەی دامەزراوە، لە بواری منداڵان کاریان کردووە کە سەرەتاییترین یەکەی بازرگانیان بریتیبوو لە دابینکردنی خواردنی تەندروست بۆ منداڵان لە مارکێتەکان، پاشان یەکەکانیان گۆڕی بۆ بەرهەمهێنانی کەلوپەلی یاریکردنی منداڵان و کەلوپەلی پەڕاوگە و قوتابخانە لە ژێرناوی Newboy. ئەوەی نیوبۆی جیادەکردەوە لە براندەکانی تری یاری منداڵان بە هەمان کوالێتی ڕەسەن کەلوپەلی بەرهەمدەهێنا بۆ وڵاتانی عەرەبی، چونکە گرێبەستیان لەگەڵ خاوەن ئایتمەکان دەکرد و یارییەکانیان بەرهەمدەهێنا.

بۆ نموونە، لەگەڵ ستۆدیۆ یابانییەکاندا گرێبەستیان هەبوو پاش پەخش کردنی فیلم یان زنجیرەیەکی ئەنیمێ ڕاستەوخۆ کارەکتەرەکانیان دەکرد بە یاری منداڵان لە شێوەی پەیکەر، یاخود ئەو شتانەی لە زنجیرەکەدا هەبوون وەک چەک و کەلوپەلی تر دەکرانە یاری منداڵان، جگە لەوە لۆگۆ و ناوی ئەنیمییەکە وەکو کەلوپەلی قوتابخانە لە جانتا و تیانووس (دەفتەر) و پێنووس و لاستیک و دادەر دەدرا و بە کوالێتییەکی بەرز دەخرانە بازاڕەکانەوە.

دابەشبوونی بازرگانی

نیوبۆی مافی هەموو بەرهەمەکانی وەردەگرت ئینجا کاری لەسەر دروستکردنی کەلوپەلەکان دەکرد، زیاتر لە ٢٠ ساڵ سپۆنسەری کەناڵی سپەیستوونی عەرەبی و ئینگلیزی بوون لە دوای پەخشکردنی هەر بەرهەمێکی تەلەفزیۆنی ڕاستەوخۆ بابەتەکانی یاریکردن و کەلوپەلی قوتابخانەش بۆ ئەو بەرهەمە بەردەست دەخرا و لە فرۆشگاکانی سپەیستوون لە تەواوی وڵاتانی عەرەبی بەردەست دەخران. 

دۆخی کۆمپانیا لە ئێستادا

کۆمپانیای نیوبۆی لە ٢٠١٤ بەتەواوی داخرا و لە ژێرناوێکی نوێدا بەناوی Wahat al-atfal دەستیان بە کارکردن کردەوە.


سەرچاوەکان



82 بینین