سوودە هەستپێنەکراوەکانی نێو یارییەکان

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-03-29-21:04:00 - کۆدی بابەت: 12373
سوودە هەستپێنەکراوەکانی نێو یارییەکان

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

سوودە هەستپێنەکراوەکانی نێو یارییەکان (بە عەرەبی؛ الفوائد غير المرئية للألعاب، بە ئینگلیزی؛ the invisible benefits of games) هەموو کەسێک یارییەکان بۆ ئەوە دەکات تاوەکو چێژببینێت و کات بەسەربەرێت، بەڵام ئەوەی سەیرە وەک دەبینرێت بێ ئەوەی هەست بکەیت یارییەکان سوودی زۆر دەگەینن بە یاریکەر کە هەستی پێ ناکات تاوەکو لە ئەزموونێکی ڕاستەقینە بۆی دەردەکەوێت. یارییەکان کاریگەریان لەسەر مرۆڤەکان نادیارن و هەست پێنەکراون، بەڵام بە تەواوی کاریگەری خۆیان لەسەر مرۆڤەکان جێدەهێلن. 

کاریگەری یارییەکان

یەکەم نموونە لەسەر کاریگەری یارییەکان یارییەکانی ستۆدیۆی (Easy tech)ـە کە یارییەکانی ستراتیژین و تایبەتن بە مۆبایل و کۆمپیوتەر، بەڵام ئەوەی سەیرە ئەوانەی کاتێکی یەکجار زۆریان لە نێو یارییەکانی ئەو ستۆدیۆیە بەسەربردووە بێ ئەوەی بزانن شارەزایەکی یەکجار باشیان لە جوگرافیای زەوی پەیداکردووە، جگە لەوەش زانیاری زۆریان لەسەر مێژووی شارستانیەت و کەسایەتی و جەنگەکان پەیداکردووە. بێ ئەوەی مەبەست لە یاریکردنیان فێربوونی ئەو شتانە بێت و تەنها بۆ خۆشی خۆیان یاریەکەیان کردووە. بێگومان ئەمە تەنها نموونەیەکە و چەندین یاری تر و ستۆدیۆی تر هەیە کە سوودی زۆر دەگەینن لەم لایەنەوە وەک زنجیرە یاری (assassin creed).

دووەم کاریگەری بە سوود کە جیاواز لەوەی پێشوو تۆزێک شاراوەترە و لە ڕەفتار و هەڵسوکەوتی مرۆڤەکان دەردەکەوێ. ئەویش کۆنترۆڵکردنی هەندێک هەڵسوکەوتی مرۆڤەکانە بۆ نموونە ئەگەر یاریە (souls)ـکان بە نموونە وەربگرین ئەوە دەبیندرێت کە زۆربەی یاریکەرانی ئەم ژانرایە فێری کۆنتڕۆلکردنی تووڕەییان و پاراستنی هێمنی و لەسەرخۆیان بوونە، چونکە ئەگەر لە یارییەکە کۆنتڕۆلی خۆت لە دەست بدەی ئەوە تەنانەت کوشتنی یەک دوژمنی ئاسایی لات دەبێتە قورسترین ئەرکی نێو یاریەکە.  یاریکەر فێری ئەوە دەبێت کە چۆن پارێزگاری لە شتەکانی بکەی و بەهایان بزانی و دەست بڵاویان پێوە نەکات، چونکە دۆزینەوەیان زۆر ئەستەم و زەحمەتە. بێگومان دووبارە یاریکەرانی ئەم یارییە بەم مەبەستە یارییەکەیان نەکردووە، بەڵام شێوازی یارییەکە ناچاریان دەکات کە وا بکەن بۆ ئەوەی یارییەکە تەواوبکەن. چەندین نموونەی تریش هەیە لەم شێوەیە و ئەمە تەنها نموونەیەکی ڕوون و دیارە.

سێیەم کاریگەری یارییەکان، پەیام و تێگەیشتن و لێکدانەوەیە بۆ یاریەکان کە کاریگەری لەسەر بریاری مرۆڤەکان جێدەهێلێت لە ژیانیدا. نموونەش بۆ ئەم جۆرە کاریگەریە یاریەکانی ستۆدیۆی (کوانتەم برەیک)ـە. یاریکەرانی یاری ئەم ستۆدیۆیە خۆیان تێدەگەن لە کاریگەری ئەم یاریانە هەر بڕیارێک لە نێو یاریەکە کاریگەری لەسەر چیرۆکی یارییەکە بە جێدەهێلێت و یاریکەر فێردەکات کە تەنانەت بچووکترین بڕیاریش ئەگەری هەیە ژیانی کەسەکە بگۆڕێت. هەرچی پەیام و لێکدانەوەیە بۆ یاریەکانیش هەل بە یاریکەر دەدات تێگەیشتنت لە بوارە وێژەی و فەلسەفە زیاتر بێت. بێ ئەوەی تەنانەت هەست بکەی بە تەواوکردنی زۆربەی یارییە چیرۆکیەکان ئەم سوودە وەردەگرێت وەک بۆ نموونە یاریەکانی (atomic heart, bioshock) کە یاریکەر بێ ئەوەی بزانێت شارەزاییەکی زۆر لە فەلسەفەی کارل مارکسی خاوەنی فەلسەفەی مارکیسیزم یان سۆشیالیستی وەردەگرێت.

چوارەم کاریگەری کە قوڵترین کاریگەری یارییەکانە کە لەسەر یاریکەر جێدەهێلێت وێناکردن و کردنەوەی بیری یاخود مێشکی یاریکەرە. یاریکەر وێناکردن و بیردەکەنەوەی بۆ شتەکان زیاد دەکات و پرسیاری زیاتر و زیاتری لەسەر شتەکان بۆ دروست دەبێت. بێگومان ئەم جۆرە کاریگەرییە زۆر قوڵە و دۆزینەوە ئاسان نییە، بەڵام ئەگەر بێت و یاریکەرانی (کۆجیما) بە نموونە وەربگرین ئەوە زۆربەیان کار لەسەر قووڵترین کاریگەری دەکەن کە لەسەر مرۆڤ جێیبهێلن. نوێترین یاری (Death stranding) کە بە تەواوی وێناکردن و بیرکردنەوەی یاریکەر زیاد دەکات و پرسیاری زۆری بۆ دروست دەکات.  کاریگەرییەکانی یارییەکان زۆر بەهێزن و زۆربەی هەرە زۆری جیلی ئێستای مرۆڤایەتی لەژێر کاریگەری یارییەکاندان، هەندێکیان بە خراپە و هەندێکیان بە باشە. 


سەرچاوەکان



56 بینین