چۆن کۆمپانیا وەرزشییەکان سوود لە یاری ڤیدیۆیی دەبینن؟

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-03-30-21:40:00 - کۆدی بابەت: 12402
چۆن کۆمپانیا وەرزشییەکان سوود لە یاری ڤیدیۆیی دەبینن؟

ناوه‌ڕۆك

سەرەتا

چۆن کۆمپانیا وەرزشییەکان سوود لە یاری ڤیدیۆیی دەبینن؟ (بە عەرەبی؛ كيف تستفيد الشركات الرياضية من ألعاب الفيديو؟، بە ئینگلیزی؛ how sport companies get benefits from video games?) ئەگەر باسی سەرەتای دروست بوونی یاری ڤیدیۆیی بکەین، ئەوە هەرگیز چاوەڕێی ئەو ڕۆژە نەکراوە کە کۆمپانیا گەورە و ملیۆنەر و ملیاردێرەکان ڕۆژێک بێنە نێو کێبڕکێ و بچنە ناو بابەتێک بەناوی یاری ڤیدیۆیی و وەکو سەرچاوەی promotion "بانگەشە و ڕیکلام" سوودی لێ ببینن بۆ زیادکردنی فرۆشییان و گەیشتن بە بەکاربەری زیاتر. 

یاری ڤیدیۆیی جگە لە چێژ بەخشین و زانیاری پێدان بە یاریزان و بەکارهێنەر بووە سەرچاوەی داهات بۆ کۆمپانیاکانی لایەنی سێیەم و سپۆنسەرەکان و هاوبەشەکان، بەتایبەتی بۆ یارییە وەرزشییەکان.  

کۆمپانیای Adidas

ئەدیداس کۆمپانیای جلوبەرگ و کالەی وەرزشییە لە ساڵی ١٩٢٤ لە ئەڵمانیا دامەزراوە. سپۆنسەری زۆربەی خوول و پاڵەوانێتییە وەرزشییەکانە لە جیهان و وەکو پاڵپشتیکەری خوولەکان و دابینکردنی جل و بەرگ و کالەی وەرشی و پێداویستییەکانی تر خو،لەکان سپۆنسەر دەکەن. جگەلەوە مەڵتی ناشناڵ کۆرپەرەیشنە (دامەزراوەیەکی فرە لق و بەرهەم). ساڵانە قازانجێکی زۆر بە ملیۆنان و ملیاران دۆلار دێتە سەر حسابی بانکییان بەهۆی کوالێتی کاڵا و خزمەتگوزاری Customer service یان after selling service. گرانتی و وارەنتی لە لایەکی ترەوە.  

ئەم کۆمپانیایە کە خاوەنی کۆمپانیای media productionـی خۆیەتی و بۆ هەر ڕیکلامێکی بچووک کە ماوەکەی خولەکێک بێت نزیک بە ٢٠٠-٥٠٠ هەزار دۆلار خەرج دەکات و بە ماوەیەکی کەم ئەوەی خەرجی کردووە بە دەستی دەهێنێتەوە. بەڵام لە ئێستادا وەک دەردەکەوێت ئەم کۆمپانیایە ڕێگایەکی جیاوازی مارکێتین و بەبازاڕکردن بەکاردەهێنێت کە Win - Winـی پێ دەوترێت.

ئەم ڕێگایە بوونە بە هاوبەشی کۆمپانیایەک کە لێرەدا کۆمپانیاکانی یاری ڤیدیۆیی یان ستۆدیۆکان بە خستنە ڕووی جلوبەرگ و کالەی وەرزشی کاڵاکانییان دەخەنە ڕوو  لەگەڵ شریتی ڕیکلامی نێو یاریگاش بۆ چەند چرکەیەک لۆگۆکەیان دەردەکەوێت. بەم ڕێگایە ٣٠-٤٠٪ قازانجی ساڵانەی کۆمپانیاکە لەسەر یاری ڤیدیۆیە. ڕێژەی خەمڵێنراوی ساڵی ٢٠٢١ بریتی بووە لە ٧٠ ملیۆن دۆلار لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ساڵ لە ڕێگەی زنجیرە یارییەکانی Fifa، هەڵبەتە جگە لەمە لەسەر ئاستی پلاتفۆرمە جیاوازەکانی میدیاش ڕیکلام دەکات وەک ڕۆژنامە، بیلبۆرد، ڕادیۆ، تەلەفزیۆن + تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. 

 ئەمە نموونەی کۆمپانیایەک بوو جگە لەوە لە چەندین کۆمپانیای تر هەن کە تەنانەت بە شاردنەوەی لۆگۆی فەرمی خۆشیان لە نێو یارییەکەدا بە هۆی مەبەستی توند و تیژی و باجەوە هەر قازانجییان زیادی کردووە وەک زنجیرە ڕیستۆرانتی Burger king لە یاری GTA کە کراوە بە Burger Shot. یاخود کۆکا کۆلا و سپرایت و چەندین کۆمپانیای تری بواری ئۆتۆمبێل سازی لۆگۆی فەرمییان بەکارنەهێناوە بەڵام قازانجیشیان زیادی کردووە. 

دەرئەنجام

یاری ڤیدیۆیی دەکرێت ببێتە سەرچاوەی قازانج بۆ ئەو کۆمپانیایانەی کە لە بواری یاری ڤیدۆیی  کارناکەن و لە بواری تری کارکردنن.  یاری ڤیدیۆیی بووە بە سەکۆیەکی گرنگی بازاڕگەری و New media بۆ خستنە ڕووی کاڵاکان و خزمەتگوزارییەکان تا لە ڕێگەیانەوە یاریزان بکرێتە Target market (ئامانجی بە بازاڕکردن). 


سەرچاوەکان



53 بینین