چ دیارییەک بۆ خانمان گونجاوە؟

له‌لایه‌ن: - ئیلهام ئەنوەر ئیلهام ئەنوەر - به‌روار: 2024-01-23-00:54:00 - کۆدی بابەت: 11883
چ دیارییەک بۆ خانمان گونجاوە؟

ناوه‌ڕۆك

ناساندن

چ دیارییەک بۆ خانمان گونجاوە؟ (بە ئینگلیزی: ?What is agood gift for women، بە عەرەبی: اي هدية مناسبة للنساء؟)، کڕینی دیاری بۆ خانمان و کچان یەکێکە لە شتە چێژبەخش و خۆشەکان لەلای کچان، هەڵبژاردنی دیاری گونجاو بۆیان گرنگە کە لەگەڵ تەمەن و سەلیقەیان بگونجێت. 

هەڵبژاردنی دیارییەکی گونجاو بۆ خانمان

بۆئەوەی بتوانیت دیارییەکی گونجاو بۆ خانمان هەڵبژێریت پێویستە ڕەچاوی ئەم چەند خاڵە بکەیت:

  • ناسینی ئارەزوو و حەزەکانی خانمەکە و هەڵبژاردنی دیاری بەپێی سەلیقەی خۆی.
  • پرس و ڕا بە کەسە نزیکەکانی یان سەیرکردنی پەڕە کۆمەڵایەتییەکانی تا بزانیت زیاتر چ جۆرە پەڕەیەکی کۆمەڵایەتی لایە و حەزی لە چییە.
  • ئەنجامدانی بازاڕیکردنێکی خۆش لەگەڵ خۆی.
  • ڕەچاوکردنی تەمەنی.

ئەو دیارییانەی بۆ خانمان گونجاون

١- کۆڵە پشت
کچان بۆ زۆرێک لە ستایلەکانیان جانتای کۆڵە پشت بەکاردەهێنن و دەیگونجێنن، یاخود ئەو خانمانەی کە خوێندکارن لە قوتابخانە یان زانکۆ، دەکرێت کۆڵە پشت دیارییەکی گونجاو بێت بۆیان. کۆڵەپشتیش زۆر جۆری هەیە چەرم و وەرزشی و جۆری تر، هەروەها کۆڵەپشتی تایبەت بە شاخەوانی و چوونە سەر شاخ و سەفەر هەیە کە دەکرێت دیارییەکی گونجاو بێت بۆ ئەو خانمانەی حەز بەو چالاکییانە دەکەن.

٢- کامێرای وێنەگرتن
کچان حەز بە وێنەگرتنی خۆیان دەکەن، یان وێنەگرتنی سروشت و شتەکانی دەوروبەریان. کامێرایەکی بچووک کە بتوانێت لەگەڵ خۆی هەڵیبگرێت، دیارییەکی گونجاو دەبێت. ئەم کامێرایە دەبێتە هۆی ئەوەی ساتەکانی خۆی وەک یادگاری تۆمار بکات.

٣- ئێکسسوارات
ئێکسسوارات یەکێکە لە دیارییە خۆشەویست و گونجاوەکان بۆ خانمان، هەڵبژاردنی زۆر کەسیشە وەکوو دیاری. هەڵبژاردنی سێتی ملوانکە، گوارە، دەستبەند و ئەنگوستیلە، یان هەر یەک لەوانە بەتەنیا دەکرێت دیارییەکی تایبەت بێت.

٤- گوڵ و گوڵدانی سروشتی
وەک ئاماژەمان پێدا ناسینی حەز و سەلیقەکانی کەسەکە یارمەتیت دەدات بۆ هەڵبژاردن، بۆ نموونە زۆرێک لە خانمان حەز بە گوڵ و گیای سروشتی دەکەن، ئەگەر وابێت باشترین دیاری دەکرێت گوڵدانێک بێت بە گوڵێکی سروشتییەوە.

٥- جلوبەرگ
جلوبەرگ هەمیشە دیارییەکی باش و گونجاوە بۆ خانمان بە ڕەچاوکردنی ستایل و سەلیقەیان. 

٦- کوپ و ماگ

زۆربەی خانمان حەزیان بە خواردنەوەی قاوە، چا یان شیر هەیە، جا چی لەماڵەوە بێت یاخود لە دەرەوە. کوپ و ماگی زۆر جوان بە زۆر نەخش و زۆر شێوەی جیاواز هەن کە بەپێی سەلیقە و حەزی خانمەکە دەتوانن هەڵیبژێرن. هەرجارێک لە ناو ئەو کوپە یان ئەو ماگە خواردنەوەیەک بخوات، تۆی بیر دەکەوێتەوە.

٧- کەلوپەلی ناو ماڵ
هەندێک لە خانمان حەزیان لە کەلوپەلی ناو ماڵە و هەمیشە پێویستیانە، کەواتە ئەگەر ئاشنای سەلیقە و حەزی ئەو کەسەی کە دەتەوێت دیاری بۆ ببەیت، کەلوپەلی دیزاین و دیکۆری ناو ماڵ هەتا کەلوپەلی کارەبایی ناو چێشتخانە دەکرێت بیرۆکەی باش و دیاری گونجاو بن.

٨- عەتر

خانمان هەمیشە حەزیان لە بۆنی خۆش و کڕینی عەتر و بۆنی خۆشە و چێژی لێ وەردەگرن، بە کڕینی عەترێکی ئەسڵ و بۆن خۆش دەتوانیت خانمەکەت دڵخۆش بکەیت. هەروەها ڕەچاوی ئەوە بکە کە حەز بە چ جۆرە بۆنێک دەکات.

٩- جانتا
جانتاش بیرۆکەیەکی باشە بۆ دیاری، جانتای دەستی یان شان یاخود جانتای سەفەر و زۆر جۆری جانتا هەیە.

١٠- بلیتی کۆنسێرت
دەکرێت بۆ دڵخۆشکردنی خانمەکەت یان هەر کەسێکی ئازیزت بیبەیت بۆ کۆنسێرتی هونەرمەندی دڵخوازی.

١١- بلیتی سەفەر
سەفەر و گەشتکردن شتێکە کە لە شت کڕین زیاتر دڵی خانمان خۆش دەکات، بۆ نموونە چوونە سەفەر لە بەرواری لەدایکبوونیدا دەبێتە یادگارییەکی شیرین.

١٢- کاتژمێر
زۆرێک لە خانمان حەز بە بەکارهێنانی کاتژمێر دەستی دەکەن، کەواتە یەکێک لە دیارییە گونجاوەمان کاتژمێرە.

١٣- پێداویستی ئارایشت
یەکێک لە باشترین هەڵبژاردنەکان وەک دیاری بۆ خانمان پێداویستی ئارایشتە، کە خانمان زۆر پێی دڵخۆش دەبن.

١٤- کتێب
کتێبیش یەکێکە لە دیارییە گونجاوەکان. بۆ ئەو خانمانەی خوێنەرن، لە هەموو شتێک زیاتر خۆشحاڵیان دەکات.

١٥- بوکەڵە
زۆرێک لە خانمان منداڵی دەروونیان چالاک و زیندووە. ئەگەر بوکەڵەیەک بۆ خانمێکی ئاوا بکەیت بە دیاری زۆر خۆشحاڵی دەکات.


سەرچاوەکان



426 بینین