ئایا یارییە ڤیدیۆییەکان هۆکارن بۆ پێشکەوتنی وڵات؟

له‌لایه‌ن: - مەزن ڕێبوار مەزن ڕێبوار - به‌روار: 2024-03-29-21:29:00 - کۆدی بابەت: 12376
ئایا یارییە ڤیدیۆییەکان هۆکارن بۆ پێشکەوتنی وڵات؟

ناوه‌ڕۆك

ناوەرۆک

ئایە یارییە ڤیدۆییەکان پێویستە ببن بە هۆکارێکی گرنگ بۆ بەرەو پێش بردنی وڵات؟ (بە عەرەبی؛ هل يجب أن تصبح ألعاب الفيديو عاملاً مهما لتحسين البلد؟، بە ئینگلیزی؛ Should video games become a great factor for improving the country?) وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە تەواوی نەچوونەتە نێو بواری یاری ئەلیکترۆنی هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە نەهاتوونەتە نێو بازاڕی ئابووری گەورەی جیهانەوە، بۆ نموونە یاری ڤیدیۆیی ئەگەر سەیری بکەین یارییە ڤیدیۆییەکان ساڵانە نزیکی ٩٧ ملیار دۆلار دەهێنێتە نێو ئابووری وڵاتی ژاپۆنەوە بە جۆرێک بووەتە هۆکارێکی گەورەی وڵاتەکە تەنانەت کۆمپانیای Sony بووەتە سیمبولی وڵاتەکە، ئامادەنین بەهیچ بڕە پارەیەک دەست بەرداری کۆمپانیاکە بن بۆ وڵاتانی بیانی.

ئەگەر کۆمپانیای (تێسنێت)ـی چینی وەربگرین بە نموونە کە داهاتێکی یەک جار زۆر لە ڕێی یاری ڤیدیۆیی بۆ وڵاتی چین بەدەست دەهێنێت، چین دووەم زۆرترین داهاتی ساڵانەی هەیە لەو بوارەدا. ئەمریکا ساڵانە زیاتر لە ١٠٠ ملیار دۆلار لەم بوارە بە دەست دەهێنێت. بۆیە یارییە ڤیدیۆییەکان بوونەتە هۆکاری مەزنی ئەو وڵاتانەی کە ئابووریەکی بەهێز و گەشەسەندوویان هەیە، بۆیە وەک دەبینین لەو ماوەیەی پێشوو وڵاتی سعودییەش بە کڕینەوەی چەند کۆمپانیایەک دەستی کرد بەوەی بێتە ناو ئەو ئابووری جیهانییەوە. 

وڵاتی کۆریای باشوور بە نموونە وەربگرین ئەگەر چی لە ئابووریدا لە یەکێکە لە ٥ وڵاتانە زۆرینە داهاتەکانە لەم بوارە، بووەتە شوێنی تاقیکردنەوەی یارییەکان و هەموو یارییەکان سەرەتا لەوێوە پلەی پێ دەدرێت کە ئەمەش ئەو وڵاتەی لەو بوارەدا بەرز کردۆتەوە کردوویەتی بە ناوێک بۆ خۆی. بۆیە هەر وڵاتێک بیەوێت پێشبکەوێت دەبێت گرنگییەکی یەکجار زۆر بەو بوارە بدات. 


سەرچاوەکان



52 بینین